شوبات 09, 2021 13:51 Asia/Tehran
  • «مسی» ناسناوی باشترین یاریرانی تۆپی پێی درایە

فیدراسیۆنی ڕێژەو مێژووی تۆپی پێ «IFFHS»، «لیونێل مسی»ی بە بانتر لە «کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ» زانی و وەکوو باڵاتریم یاریزانی تۆپی پێی ئەم دەیەیە ھەڵیبژارد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، فیدراسیۆنی ڕێژەو مێژووی تۆپی پێ «IFFHS»، لە نێو پێڕستە دەکەسیەکەی خۆی دا لە پاش ئەستێرەکەی ئەرژەنتین، «ڕۆناڵدۆ»ی لە ڕیزی دووھەم و لە پاش ئەویش «ئاندرێس ئینیستا»و «نەیمار»ی بە ڕیز لە پلەکانی سێھەم و چوارەم داناوە.

«ڕۆناڵدۆ»گەرچی لەمەودای ساڵانی٢٠١٠ ھەتا٢٠٢٠ چوار جار ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی بە خۆی تەرخان داوەو گۆڵی جێی سەرنجی زۆری تۆمار کردووە، بەڵام بە پێی بڕیاری ئەم دامەزراوە جیھانییە ئەوەی «مسی» ھەر لەم ماوەیەدا ئەنجامی داوە بەرچاوترو جێگای ستایش ترە.

«زالاتان ئیبراھیمۆڤیچ» و «لۆکا مودریچ» بە ڕیز لە پلەکانی ھەشتەم و دەھەم دان و «جیان لوئیجی بوفون» و «مانۆئێل نویر» ھەردووک گۆڵپارێزە چالاکەکەش لە ڕیزی دە کەسی یەکەم دان.

سەرپەیڤ