کوردێک دوو خەڵاتی گرینگی شانۆی فێستیڤاڵی فەجر دەباتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i392746-کوردێک_دوو_خەڵاتی_گرینگی_شانۆی_فێستیڤاڵی_فەجر_دەباتەوە
بەرھەمی شانۆیی دەرھێنەرێکی کورد خەڵاتەکانی فێستیڤاڵی فەجر دەماشێتەوە
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 10, 2021 18:17 Asia/Tehran
  • کوردێک دوو خەڵاتی گرینگی شانۆی فێستیڤاڵی فەجر دەباتەوە

بەرھەمی شانۆیی دەرھێنەرێکی کورد خەڵاتەکانی فێستیڤاڵی فەجر دەماشێتەوە

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی مێهر، بەشی کێبڕکێی شانۆی فستیڤاڵی فەجر سەرکەوتنی ھونەرمەندێکی کوردی بۆ بەرھەمە ناوازەکەی بەدواوە بوو.

لە بەشی کێبڕکێی شانۆی فستیڤاڵی فەجردا  نیشانی فێستیڤاڵەکەو دیپلۆمی شانازی و خەڵاتی نەختی دەرهێنان بەخشرایە «نیما ئیمان زادە» بۆ دەرهێنانی شانۆی «باب بارا» لە شاری سنەوە.لەم پەیوەندییەدا «عوبەید ڕوستەمی» بەرپرسی گشتیی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی پارێزگای کوردستان وێڕای پیرۆزبایی تایبەت لە هونەرمەندانی شانۆی کوردستان و سەرجەم هونەرمەندانی ئەم پارێزگایە، ئەو شانازییەی بە ئەنجامی هەوڵی بەردەوامی گەنجانی هونەرمەندی پارێزگاکە وەسف کرد و بۆ هونەرمەندانی گەنجی شانۆی کوردستان و قوتابیانی دامەزراوەی شانۆی سنە، ئاواتی سەرکەوتنی خواست.