منداڵە شەترەنجبازەکەی بۆکان بانگێشتنی ئوردوی تیپی نیشتیمانی کرا
سەرۆکی فەرمانگەی وەرزش و لاوانی بۆکان ڕایگەیاند: منداڵە شەترەنجبازەکەی ئەم شارستانە بە دەستخستنی پلیە یەکەمی کێبەرکێکانی ئۆنلاینی شەترەنجی ئێران لە ڕیزی ھەشت ساڵانەکاندا لە لایەن کادێرانی تەکنیکییەوە بانگێشتنی ئوردوی تیپی نیشتیمانی کرا.
«سولەیمان سوارە» ڕۆژی پێنج شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ پەیامنێری ئیرنا ڕایگەیاند: ئەم وەرزشوانە منداڵەی بۆکان کە ناوی «پایار شەمسی»یە، لە کێبەرکێکانی ئارادی تەمەن ژێر ھەشت ساڵان بە دەستخستنی ١١ خاڵ و شکست پێ ھێنانی تەواوی خەنیمەکانی خۆی بەوەپەڕی دەستەڵاتەوە ناسناوی پاڵەوانی مسۆگەر کرد.
وتیشی: بە سەرنجدانی بۆچوونی لێژنەی تەکنیکیی کێبەرکێکانی پاڵەوانەتیی لە ڕووی ڕیزبەندیی تەمەنەوە لە وڵات دا، ئەم وەرزشکارە ئاشۆڕوونەی بۆکان کە لە قۆناغی بەرایی دا بە پلەی یەکەمی ڕیزی تەمەن ژێر ھەشت ساڵەکان گەییشت بوو، بە شێوەی ڕاستەوخۆ بانگێشتنی ئوردوی تیپی نیشتیمانیی تازەلاوانی تەمەن ژێر ھەشت ساڵەکان کراوە.
سەرۆکی فەرمانگەی وەرزش و لاوانی بۆکان وتیشی: «پایار شەمسی» لە ساڵی ١٣٩٧یش دا لە کێبەرکێکانی پاڵەوانتیی جامی فەجر لە ڕیزی تەمەن شەش ساڵانەکاندا ناسناوی پاڵەوانی بۆ خۆی مسۆگەر کرد بوو.