پیرۆزبایی بە بۆنەی ساڵھاتی لەدایک بوونی متفەڕکی حەزرەتی ئیمامی باقڕ(ع)
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i392816-پیرۆزبایی_بە_بۆنەی_ساڵھاتی_لەدایک_بوونی_متفەڕکی_حەزرەتی_ئیمامی_باقڕ(ع)
سبەینێ شەممە یەکەمی مانگی ڕەجەبی ساڵی ١٤٤٢ی کۆچیی مانگی ڕێککەوت لەگەڵ ١٣ی فڤریەی ساڵی ٢٠٢١ی زایینی، ساڵھاتی لەدایک بوونی متفەڕکی حەزرەتی ئیمام موحەممەد باقڕ(ع) پێنجەمین ئیمامی موسڵمانانی جیھانە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 12, 2021 18:58 Asia/Tehran
  • پیرۆزبایی بە بۆنەی ساڵھاتی لەدایک بوونی متفەڕکی حەزرەتی ئیمامی باقڕ(ع)

سبەینێ شەممە یەکەمی مانگی ڕەجەبی ساڵی ١٤٤٢ی کۆچیی مانگی ڕێککەوت لەگەڵ ١٣ی فڤریەی ساڵی ٢٠٢١ی زایینی، ساڵھاتی لەدایک بوونی متفەڕکی حەزرەتی ئیمام موحەممەد باقڕ(ع) پێنجەمین ئیمامی موسڵمانانی جیھانە.

حەزرەتی ئیمام موحەممەد باقڕ(ع) یەکەمی ڕەجەبی ساڵی ٥٧ی کۆچیی مانگی لە شاری مەدینە دا چاوی بە دنیا ھەڵێنا.

مەزنایەتیی حەزرەتی ئیمام موحەممەد باقڕ(ع) وێردی زمانی ھەمووان بوو. لە ھەر شوێنێکدا کە باسی جێ و شوێنی بەرزی ھاشمییەکان و عەلەوییەکان و فاتیمییەکان دەکرا، ئەو بەڕێزەیان بە تاقە میراتگری تەواوی ئەو پیرۆزایەتی و بوێری و مەزنایەتییانە دەزانی.

جوانترین سیماودڵاوا ترین مرۆڤ وەکو ھێندێک لە تایبەتمەندییەکانی حەزرەتی ئیمام موحەممەد باقڕ(ع) باسی دەکرا.

ڕێکخراوەی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران گەییشتنی ساڵھاتی لەدایک بوونی متفەڕکی حەزرەتی ئیمام موحەممەد باقڕ(ع) پێنجەمین ئیمامی موسڵمانانی جیھان لە تەواوی بڕواداران و بیرئازادانی جیھان پیرۆز دەکات.