13ی شوبات ، رۆژی جیھانیی رادیۆ
ئەمڕۆ 13ی شوبات رۆژی جیھانیی رادیۆیە.
ساڵی 1897 گەنجێکی 23 ساڵانی ئیتاڵی بە ناوی گۆگلیمۆ مارکۆنی بە کەڵکوەرگرتن لە دەستکەوتە زانستیەکانی زانستوەرانی پێش خۆی ، بە تایبەت ماکسێڤێل ، توانی دەزگای رادیۆ دروست بکا و وەک داھێنەری رادیۆ بناسرێ .
بەرنامە رادیۆییەکان لە ساڵی 1909 لە لایەن سەن خۆزە لە کالیفۆرنیای ئەمریکاوە دەسپێکران و لە ساڵی 1920 وە گشتگیر بوون .
رادیۆی تایبەتی رێکخراوی نەتەوەکان لە 13 ی شوباتی ساڵی 1946 بە ئامانجی یارمەتی گەیاندنی مرۆیی دامەزرا و دواتر ئەو ڕۆژە لە لایەن رێکخراوی یۆنسکۆوە وەک رۆژی جیھانیی رادیۆ دەست نیشانکرا .
ئێستاکە 44 ھەزار ئێزگەی رادیۆیی لە سەرانسەری جیھان دا خەریکی چالاکین و رۆڵێکی گرنگ دەبینن لە زانیاری گەیاندن و بەرزکردنەوەی ئاستی زانایی خەڵک بە تایبەت لە وڵاتانی ئەفریقایی .
یەکەم رادیۆی کوردیی لە رێکەوتی 19ی نوامبری 1939 لە شاری بەغدا کرایەوە .
رادیۆ کوردیی تارانیش لە ئێزگە دێرینەکانی رادیۆییە و ساڵی 1946 دامەزراوە .