شوبات 15, 2021 19:56 Asia/Tehran
  • کێ تاجی زێڕینی دەکارهێناوە؟

لە سەردەمێکدا کە بە هۆی ملکەچ کردن بۆ کەلتووری بێگانە، بەها و نرخە کۆمەڵایەتی و ئایینیەکان لە مەترسی نەمان یاخود تێکدانن، ئەوە میدیاکانن کە ڕۆڵێکی کارائامە دەگێڕن لە ئاراستەی گەشە پێدان و بووژانەوەی ئەو بەهایانە.

یەکێک لەو بەها و بایەخە بەنرخانەی وا ئایینی پیرۆزی ئیسلام بەردەوام پێی لەسەرداگرتووە باڵاپۆش و حیجاب بووە و ئەوەی نەک تەنیا بە کۆت و بەند نەزانیوە بگرە بە ئامرازێک بۆ ئاسوودەیشی نرخاندووە. جا ئێستا و لەم سەردەمەدا وا کۆمەڵێک داب و نەریت و بەهای بێگانە هەڕەشە لە کەلتووری ڕەسەنی ئیسلامی دەکەن, ئەو هەنگاوانەی لە ئاراستەی گەشەپێدانی ڕاسپێریە بە نرخەکانی ئیسلامدا هەڵبگیردرێت جێگەی ڕێز و پێزانینە. ڕێوڕەسمی تاجی زێڕینیش ڕێک هەر لەو چوارچێوەدایە.

مەراسیمێک لە چوارچێوەی پڕۆژەی تاجی زێڕێن لە هەڵەبجە بەڕێوە چووە کە لە پاش بانگەوازی گشتی، داوا کراوە ئەو کیژانەی وا دلیان لە پێناو ئارمانج و بەها و بایەخە ئایینی و ئەخلاقیەکان، لەترپەدایە بێنە گۆڕەپانەوە و بە دانانی تاجی زێڕین، دەکار هێنانی حیجاب و باڵاپۆش بە هەمووان ڕابگەینن.

ئەو ڕێوڕەسمە کە ئەمساڵ خولی حەوتەمی لە دەڤەری پارێزگای هەڵەبجە بەڕێوە چووە، 1357 کچی خاوەن باڵاپۆش و حیجاب کە تەنیا بە پێی حەزی خۆیان ڕوویان کردووەتە ئەو ئاراستەیە، وڵامی ئەرێیان داوەتەوە و بەشداریان تێیدا کردووە.

کەناڵی ئاسمانی سەحەری کوردیش لە بەرنامەی "ڕۆژی نوێ"دا وێڕای وتووێژ لەگەڵ مامۆستا "ئاڤان محەمەد" بەرپرسی ئەو پڕۆژەیە، چۆنیەتی بابەتەکەی تاووتوێ کردووە.

 

سەرپەیڤ