شوبات 15, 2021 20:19 Asia/Tehran
  • درەوشانەوەی لێژنەی بۆکسی پارێزگەی کوردستان لە سەر ئاستی ئێران

سەرۆکی لێژنەی بۆکسێنی پارێزگەی کوردستان وتی: بە وەرگرتنی 4 میداڵی زێڕ، 3 میداڵی زیو و یەک میداڵی بڕۆنز، پلەی یەکەمی کێبەرکێی ئولەمپیادی لێهاتووانی وڵاتمان بە دەست هێنا.

بە پێی هەواڵی مێهر، سەید مەهدی ئیبراهیمی وتی: لە ڕیکابەرییەکانی ئولەمپیادی لێهاتووانی وڵات، پاریزگای کوردستان بە بۆنەی وەرگرتنی 4 میداڵی زێڕ، 3 میداڵی زیو و یەک میداڵی بڕۆنز، پلەی یەکەمی کێبەرکێیەکانی وڵاتی بە دەست هێنا.

ئەو وتیشی: لەم کیبەرکێیانەدا ئاریا یارئەحمەدی، میلاد فەلاحی، مێهران ئەسپەرناک لە مەریوان و سۆران میرەکی لە سنەوە میداڵی زێڕیان وەرگرت و محەمەدتاها ئایینی لە قوروە و نیما ئەحمەدیان و مەتین ئیسماعیلی میداڵی زیو و کارۆ بەهرامی لە سەقز میداڵی بڕۆنزیان بە دەست هینا.

ئیبراهیمی ڕاشیگەیاند: بەرنامەی تایبەتمان بۆ کێبەرکێیەکانی لێهاتووانی وڵات لە ساڵی 1400  هەیە بۆ ئەوەی دیسانەوە پلەی سەرتری وڵات بە دەست بێنین.

سەرۆکی لێژنەی بۆکسێنی کوردستان وتی: یانەی بۆکسی کوردستان کە 95 لە سەدی ئەندامانی خەڵکی ئەم پارێزگایەن، لە لیگی سەرتری وڵات کە 4ی ڕەشەمە لە ئەراک بەڕێوە دەچێت، بەشداری دەکات.

سەرپەیڤ