وەرزشوانی کرماشانیی بواری تێکواندۆ ڕەوانەی کێبەرکێ نێونەتەوەییەکانی تورکیا دەکرێت
پێکھاتەی ھەشت کەسەی تیپی نیشتیمانیی وەرزشوانانی ئافرەتی بواری تێکواندۆ بۆ بەشداری کردن لە کێبەرکێ نێونەتەوەییەکانی تورکیا دیاری کران کە لەنێویاندا ناوی وەرزشکارانی کرماشانیش بەدی دەکرێت.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی ھەواڵدەریی ئیرنا، «کەوسەر ئەساسە» ئافرەتی تێکواندۆکاری کرماشانیی لە کێشی ٥٧ کیلوگرام دایە کە بە پێی ھەڵبژاردنی کادێرانی تەکنیکی لە ڕیزی ئەو وەرزشوانانەی ئەندامی تیپی نیشتیمانیی ئێران دەبێت کە بۆ بەشداری کردن لە کێبەرکێکاندا بڕیارە سەردانی تورکیا بکەن.
کێبەرکێی نێونەتەوەیی تورکیا لە ٢٠ ھەتا ٢٢ی ڕەشەمەی ئەمساڵ بە بەشداریی وڵاتانی جۆربەجۆر بەڕێوە دەچێت.
ئەم ئەندامە کرماشانییەی تیپی نیشتیمانیی وەرزشی تێکواندۆی ئێران دوای بەشداری کردنی لە کێبەرکێکانی نێونەتەوەیی تورکیا ھاوڕێ لەگەڵ تیپی نیشتیمانی ڕەوانەی ئوردوی ھاوبەش لەگەڵ سیربستان دەکرێت.
ئەم ئوردووە بڕیار وایە لە ٢٤ی ڕەشەمەوە ھەتا سێھەمی خاکەلێوەی ١٤٠٠ بەرپا بکرێت و دوای ئەوە وەرزشوانانی ئافرەتی تیپی نیشتیمانیی ئێران دەگەڕێنەوە بۆ وڵات.
تیپی نیشتیمانیی تێکواندۆی ئافرەتانی ئێران خۆی بۆ بەشداری لە کێبەرکێی پاڵەوانەتیی ئاسیا ئامادە دەکات کە خاکەلێوەی داھاتوو لە وڵاتی لوبنان بەڕێوە دەچێت.