شوبات 17, 2021 15:37 Asia/Tehran
  • ئوردوی دۆزینەوەی لێھاتوو لە بواری وەرڕزشی باسکەی تازەلاوانی ئێران لە کرماشان دا بەڕێوە دەچێت

سەرۆکی کۆڕی باسکەی پارێزگای کرماشان وتی: بڕیار وایە قۆناغێکی دۆزینەوەی لێھاتوو لە نێو تازەلاوانی بواری باسکەی وڵات بە میوانداریی کرماشان بەڕێوە بچێت.

«کەرەم ئەحمەیان» ڕۆژی سێ شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ھەواڵنێری ئیرنا وتی: ئەم ئوردووە ڕۆژانی پێنج شەممە ٢٠ی ڕێبەندان و ھەینی یەکەمی ڕەشەمە لە تەلاری «شەھید بەھەشتی»ی کۆگای وەرزشیی ئازادیی شاری کرماشان بەڕێوە دەچێت.

وتیشی: لەم ئوردووە دوو ڕۆژەیەدا ١٢ باسکەکار لە ٦ پارێزگای کرماشان، خوزستان، ھەمەدان، ئیلام ، لوڕستان و کوردستانەوە بەشداری دەکەن و لە ژێر چاودێریی کادێرانی تەکنیکی و ھونەری دا خەریکی پرۆڤە دەبن.

ناوبراو وێڕای ئاماژە کردن بە دۆزینەوەی ٢٠٠ کەس لە تازەلاوانی لێھاتووی بواری وەرزشی باسکە لە ئاستیب وڵات دا لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە وتیشی: لە ھەر قۆناغێکدا ژمارەیەکیان ڕێیان لە ئوردووەکانی دواتر دەکەوێت و بڕیار وایە بە کۆتایی ھاتنی ئوردووەکەی کرماشان کاری دۆزینەوەی توانایی و لێھاتوویی لە سەر ٤٨ کەس لەوانەی کە دەمێننەوە چڕ بێتەوە.

سەرپەیڤ