شوبات 20, 2021 10:15 Asia/Tehran
  • یادێک لە ھەژاری موکریانی، 30 ساڵ دوای کۆچی دوایی

2ی رەشەمە ساڵھاتی کۆچی دوایی نوسەرو شاعیری گەورەی کورد مامۆستا عەبدوڕەحمان شەرەفکەندیە.

 

ھەژار ساڵی 1300 ی ھەتاوی (1921) لە مەڵبەندی موکریان ھاتە سەر دونیا . ئەو زاتە بێگومان یەکێک لە شوێندانەرترین کەسایەتیە ئەدەبیەکانی سەدەی رابردووی مێژووی کوردە و لە چەندین بواری وەک وەرگێڕان ، شێعر نوسین ودانانی فەرھەنگی وشە شوێن پەنجەی دیارە و شێوازی ئەو لە وەرگێڕان دا دەتوانین وەک شێوازێکی تایبەت و رەسەن لە زمانی کوردی دا ببینین .

ژیانی مامۆستا ھەژار ، سەرلەبەر پڕ لە رووداو و ھەوراز و نشێو بووە و بەشێکی ژیانی لە جەنگەی رووداوە سیاسیە ھەرە گرنگ و لووتکەییەکان دا بووە  و خۆی چەرمەسەری و کوێرەوریەکی زۆری دیوە کە بەشێکی لە پەڕتوکەکەی خۆیدا بە ناوی چێشتی مجێوردا ھاتووە .

ھەژار دەستێکی باڵای لە وەرگێڕان دا ھەبووە و وەرگێڕانی داھێنەرانەی چوارینەکانی خەیام لە شاکارەکانی ئەدەبی کوردیە .

ھەژار لە زمانی فارسیش دا زۆر شارەزا بووە و وەرگێڕانی کۆمەڵە کتێبە بەناوبانگەکەی قانونی ئیبی سینا ، حەکیم و زانای گەورەی چاخی کۆن ، بەڵگەیە لەسەر ئەم راستیە .

وەرگێڕانی قورئانی پیرۆز، دیوانی بۆ کوردستان ، فەرھەنگی ھەنبانە بۆرێنە ، ئاڵەکۆک ، وەرگێڕانی چەند بەرھەمێکی دوکتور عەلی شەریعەتی بیرمەندی فارس ، و چەندین بەرھەمی دیکە ، لە کارە نەمرەکانی ھەژاری موکریانین .

 

سەرپەیڤ