شوبات 21, 2021 09:28 Asia/Tehran
  • 21 ی شوبات ، رۆژی جیھانیی زمانی دایک

21 ساڵ لەمەوبەر لە رۆژی 21ی شوباتی ساڵی 2000 ، بۆ یەکەم جار رۆژی جیھانیی زمانی زگماکی لە وڵاتانی جیھان بەرز راگیرا .

ئەم ناودێریە لە سەر بنەمای بڕیاری رێکخراوی یونسکۆ لە نوامبری ساڵی 1999 درا و کومەڵی گشتیی رێکخراوی نەتەوەکانیش ساڵی 2008 ی وەک ساڵی جیھانیی زمانەکان ناودێر کرد . 
 

ئەم پێداگریانە لەسەر پاراستن و بەھێزکردنی زمانی دایک ، دەگەڕێتەوە بۆ ئەوە کە نزیک بە نیوەی 6 ھەزار جۆر زمانی ناسراوی دونیا بە ھوکاری جیاجیا ، بە تایبەت داسەپاندنی زمانە نێودەوڵەتیەکان و زمانی نەتەوە باڵادەستەکان بە شێوازی جۆراجۆر ، لەبەردەم مەترسیی فەوتاندان . 

Image Caption

 

بەڵام ھەر زمانێک کومەڵێک دابونەریت و مێژوو و سایکۆلۆژیای تاقمێک لە دانیشتووانی گۆی زەوی ھەڵدەگرێ و فرەچەشنیی زمانیی بە مانای پاراستنی گەنجینەی فەرھەنگیی مرۆڤە . 

لەمڕوەوە رێکخراوی یۆنسکۆ بە دەستنیشانکردنی 21 ی شوبات وەک رۆژی جیھانیی زمانی دایک ، لەسەر پاراستن و گەشەپێدانی زمانە نەتەوەییەکان جەخت دەکاتەوە  ھەموان بۆ پاراستن و بەھێزکردنی زمانی دایک بانگێشت دەکات . 

سەرپەیڤ