شوبات 21, 2021 12:33 Asia/Tehran
  • لیگی پاڵەوانانی فوتساڵی ئەوروپا ، ھەڵکشانی یانەی بێنفیکا بێ یاریزانە ئێرانیەکە

یانەی فوتساڵی بێنفیکا لە شەوی ئامادەنەبوونی یاریزانی ئێرانیی خۆی لە قۆناغی یەک لەسەر ھەشتی لیگی پاڵەوانانی فوتساڵی ئەوروپا بە سەرکەوتنێکی پڕ گۆڵ گەیشت .

لە درێژەی قۆناغی یەک لەسەر ھەشتی کۆتایی لیگی پاڵەوانانی فوتساڵی ئەوروپا شەوی رابردوو یانەی بێنفیکا میوانداری یانەی بێرتیڤاڤی فالۆ ی ھەنگاریا بوو کە بە ئەنجامی 5 بە سفر سەرکەوت .  بەمجۆرە بێنفیکا بەرەو قۆناغی چارەکە کۆتایی ھەڵکشا . 

بە پێی راگەیاندنی ماڵپەڕی بێنفیکا ، حسێن تەییبی بە ھۆی پێکران لەم یاریەدا نەیتوانی ھاوڕێیی یانەی بێنفیکا بکات . 

یانەی بێنفیکا لە قۆناغی چارەکە کۆتایی دەبێ رووبەڕووی یانەی غیرەتی قزاقستان بێتەوە ، یانەیەک کە حسێن تەییبی بەر لە ئامادەبوون لە بێنفیکا تیایدا یاری دەکرد . 

سەرپەیڤ