شوبات 22, 2021 09:13 Asia/Tehran
  • پاڵه‌وانێکى کورد له‌ داینه‌مۆد که‌پى میسر دووه‌م بوو

له‌ قاهیره‌ى پایته‌ختى میسر ، پاڵه‌وانێتى داینه‌مۆدکه‌پى میسر بۆ یارى له‌شجوانى بۆ ماوه‌ى سێ رۆژ به‌رێوه‌چوو .

 

له‌ کۆتا رۆژى پاڵه‌وانێتییه‌که‌ که‌ چه‌ندین وڵاتى به‌هێز به‌شدارییان کرد ، پشده‌ر مه‌حمود یاریزانى کوردى له‌شجوانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق له‌  لقی کلاسیک پله‌ى دووه‌مى ده‌سته‌به‌ر کرد .

پشده‌ر له‌ لێدوانێکى تایبه‌ت له‌ قاهیره‌وه‌ ئاشکرایکرد ، ده‌ینه‌مۆدکه‌پى میسر یه‌کێکه‌ له‌ به‌هێزترین پاڵه‌وانێتییه‌کان که‌ راسته‌وخۆ رێکخراوى له‌شجوانى جیهان سه‌رپه‌رشتى ده‌کات ، به‌ وته‌ى خۆى له‌ هه‌ڵبژارده‌که‌ تاکه‌ یاریزان بووه‌ ئه‌نجامى هه‌بووه‌ .

سەرپەیڤ