شوبات 24, 2021 10:04 Asia/Tehran
  • بایرن و چێڵسی لە لازیۆ و ئەتلەتیکۆ مەدریدیان بردەوە

شەوی رابردوو لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی چوونی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ، یانەکانی بایرن میونشن و چێڵسی بردنەوەیان بەرامبەر لازیۆ و ئەتلەتیکۆ مەدرید تۆمارکرد.

 

 

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی گرنگدا یانەی لازیۆی ئیتاڵی لە یاریگای ئۆڵۆمپیکۆ میوانداری بایرن میونشنی پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک لە بەرژەوەندی زەبەلاحە ئەڵمانیەکە کۆتاییهات.

گۆڵەکەی لازیۆ لە خولەکی 49 لەلایەن خواکین کۆریا، گۆڵەکانی بایرن لە خولەکەکانی نۆ و 24 و 42 و 47 لەلایەن ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی و جەمال موسیالا و لیرۆی سانێ و فرانچیسکۆ ئاچێربی (بەهەڵە) تۆمارکران.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی دیکەدا یانەی چێڵسی ئینگلیزی بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ بەرانبەر بردنەوەی بەرانبەر ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی تۆمارکرد.

گۆڵەکەی بلوزی لەندەن لە خولەکی 71 بەشێوەیەکی ئەکرۆپاتی ناوازە لەلایەن ئۆلیڤی جیروی فەرەنسیەوە تۆمارکرا.

سەرپەیڤ