شوبات 26, 2021 16:55 Asia/Tehran
  • وەرزشوانی تیپی نیشتیمانیی ئێران، بوو بە جێگری پاڵەوانی کێبەرکێکانی «پاراکەوان»ی ئیمارات

«زەھرا نیعمەتی» وەرزشوانی تیپی نیشتیمانیی «پاراکەوان»ی ئێران میدالیای زیوی کێبەرکێکانی نێونەتەوەیی ئیماراتی بەخۆی تەرخان دا.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «زەھرا نیعمەتی» کەوانداری ئێران لە حەوتەمین خولی کێبەرکێکانی پاراتیرھاویشتنی ئیمارات و لە فیناڵی یارییەکان دا بە دەرەنجامی ٦ بە ٢ لە بەرامبەر کەواندارەکەی تورکیادا دۆڕاو بوو بە جێگری پاڵەوان و بە وەرگرتنی میدالیای زیوی کێبەرکێکان بەسەندەی کرد.
 ناوبراو بەرلەمەش بە سەرکەوتن لە بەرامبەر کەماندانی ھیندی و ئۆکرانیایی گەییشتبووە قۆناغی کۆتایی یارییەکان.
نیعمەتی کە میدالیای یارییەکانی پارائولەمپیکی لەندەن و ڕیۆی لە کارنامەدایە، بە نیازە لە کێبەرکێکانی جیھانیی فەرەنسا بۆ دووھەمین جار لە یارییەکانی پارائولەمپیک و ئۆلەمپیک دا بەشداری بکات.
نیعمەتی لە خولی ڕابردووی ئەم یارییانەدا کە لە ڕیۆ بەرپا کرا لە ئۆلەمپیک دا توانی بچێتە ڕیزی ھەشت کەسە ھەڵکەوتەکەوەو لە پارائۆلەمپیکیش دا میدالیای زێڕ مسۆگەر بکات.
ناوبراو یەکەم وەرزشوانی ئاسیایی و سیانزەھەمین وەرزشوانی جیھانە کە ھاوکات ئەم دوو تۆڕنۆمێنتە تاقی دەکاتەوە.

سەرپەیڤ