ئاشێک لە سیوەجی بانە زیاتر لە نیو سەدەیە کار دەکات
شوبات 27, 2021 13:17 Asia/Tehran
ئاشێک بە 60ساڵ پێشینە لە گوندی سیوەجی بانە بە ھەوڵی لاوانی ئەم ئاواییە ئێستاش کار دەکات .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، ئەم ئاشە بە درێژایی تەمەنی ، تەنیا دوو ئاشەوان و دوو شاگر ئاشەوانی بەخۆوە بینیوە .
محەمەد رۆستەمی ئاشەوانی ئەم ئاشە دێرینە دەڵێ : خەڵکی ئاواییەکانی دەوروبەر ، گەنم ، ھەرزن ، جۆ و بەڕوو و بەرھەمی دیکە بۆ لەئاشکردن دێنن بۆ ئێمە .
وتیشی ئەم ئاشە دەتوانێ تا 6 تۆن لە رۆژدا ئارد ساز بکات .
یەکەم ئاشەوانی ئەم ئاشە ، مستەفا خدری ناسراو بە مستەفا ئاشەوان بووە کە ئێستا کەسێکی بەساڵاچوویە و جار جار سەردانی ئاشەکە دەکات و ئەزموونی کاری خۆی دەخاتە بەردەستی گەنجەکان .