شوبات 27, 2021 19:37 Asia/Tehran
  • مۆزەی سیامەندی رەحمان لە ورمێ دەکرێتەوە

سەرۆکی لیژنەی نیشتمانیی پارائۆلەمپیکی ئێران گوتی : مۆزەی سیامەند رەحمان ، جیهان پاڵەوانی بەرزکردنەوەی قورسایی پارائۆلەمیک ، هاوکات لە گەڵ یەکەم ساڵهاتی کۆچی دوایی ئەم پاڵەوانە ، رۆژی سێشەممە بە ئامادەبوونی میوانانی بیانی دەکرێتەوە .

مەحمود خوسرەوی وەفا لە دیمانەیەک دا لە گەڵ ئیرنا گوتی : بەر لەوە هۆڵێکی وەرزشیی بە ناوی سیامەندی رەحمان ناودێر کراوە و سەرلەبەیانیی سێشەممە 12 ی رەشەمە لە یەکەم ساڵهاتی کۆچیی دوایی ئەو ، مۆزەی سیامەند لە مۆزەی وەرزش ، ئۆلەمپیک و پارائۆلەمپیک لە شاری ورمێ دەکرێتەوە و تێیدا بەشێک لە خەڵاتەکان و سێتێکی قورسایی 310 کیلۆیی کە رێکۆردی تۆمارکراوی سیامەند لە کتێبی گینێس دایە ، دادەنرێ .

هەروەها گوتی بڕیارە بەڵگەفیلمێک لە ژیانی ئەو پاڵەوانە ساز بکرێت و پلان دانراوە سەربوردە و ژیانی  سیامەند رەحمان بچێتە نێو کتێبە دەرسیەکانەوە .

سیامەندی رەحمان پاڵەوانی پارائۆلەمپیکی بەرزکردنەوەی قورسایی لەدایکبووی ساڵی 1988  لە شاری شنۆ بوو کە 11ی رەشەمەی ساڵی رابردوو بە هۆی وەستانی دڵ ، کۆچی دوایی کرد .

سەرپەیڤ