درەوشانەوەی زۆرانگرانی ئێرانیی لە پێشبڕکێ نێودەوڵەتیەکانی ئۆکراین
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i393513-درەوشانەوەی_زۆرانگرانی_ئێرانیی_لە_پێشبڕکێ_نێودەوڵەتیەکانی_ئۆکراین
زۆرانگرانی ئێران بە وەدەسھێنانی سێ مەدالیای زێڕ ، دوو زیو و سێ برۆنز کۆتاییان ھێنا بە کاری خۆیان لە پێشبڕکێ نێودەوڵەتیەکانی ئۆکراین.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 01, 2021 12:54 Asia/Tehran
  • درەوشانەوەی زۆرانگرانی ئێرانیی لە پێشبڕکێ نێودەوڵەتیەکانی ئۆکراین

زۆرانگرانی ئێران بە وەدەسھێنانی سێ مەدالیای زێڕ ، دوو زیو و سێ برۆنز کۆتاییان ھێنا بە کاری خۆیان لە پێشبڕکێ نێودەوڵەتیەکانی ئۆکراین.

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ،  لە کۆتایی پێشبڕکێکان و لە زۆرانی ئازاددا ، تیمی 5 کەسەی ئێران لە لایەن محەمەد سادق فیروزپوور لە کێشی 74 کیلۆدا بە مەدالیای زێڕ گەیشت . 

لە زۆرانی فەڕەنگی ش عەلیڕەزا نەجاتی و محەمەد عەلی گەرانیی لە کێشەکانی 60 و 77 کیلۆدا بە مەدالیای زێڕ ، سەجاد عەباسپوور و ئەمین کاویانی نژاد لە کێشەکانی 55 و 77 کیلۆدا بە مەدالیای زیو گەیشتن . 

ھەروەھا محەمەد ڕەزا  موختاری ، مەھدی بالی و ئەمین میرزازادە بە ڕێز لە کێشەکانی 72 ، 97 و 130 کیلۆدا ، مەدالیای برۆنزیانی بردەوە . 

 پێشبڕکێ نێودەوڵەتیەکانی ئۆکراین لە رۆژی ھەینیەوە لە سێ لقی ئازاد ، فەڕەنگی و ژنان لە کیەفی ئوکراین دەسێبوو و دوێنێ کۆتایی پێھات .