فێدراسیۆنی جۆدۆی ئێران ھەڵپەساردنی لەسەر ھەڵگیرا
ئادار 01, 2021 22:30 Asia/Tehran
فێدراسیۆنی جۆدۆی ئێران لە دیوانی داوەریی وەرزش ، ھەڵپەساردنی لەسەر ھەڵگیرا.
بە پێی راپۆرتی ئیران پرێس ، فێدراسیۆنی جۆدۆی ئێران نزیکەی 20 مانگ لەمەوبەر دوای ھەندێ رووداو لە پێشبڕکێ جیھانیەکانی تۆکیۆ لە لایەن فێدراسیۆنی جیھانیی ئەم وەرزشەوە ھەڵپەسێردرابوو .
دوای ئەوە فێدراسیۆنی جۆدۆی ئێران سکاڵای خۆی بردە لای دادگای داوەریی وەرزش و کۆبوونەوەیەک لە سویس بە ئامادەبوونی نوێنەرانی ئێران و فێدراسیۆنی جیھانیی بەڕێوەچوو .
سەرنجام دادگای CAS دوای چەندین مانگ لێکدانەوە ، دەنگی دواجاری خۆی ئەمڕۆ دوشەممە نارد و بە پێی ئەوە بە فەرمی فێدراسیۆنی جۆدۆی ئێران ھەڵەسێردرانی لەسەر ھەڵگیرا .