ئادار 02, 2021 21:50 Asia/Tehran
  • بەرھەمی دەرھێنەرێکی کوردی ئێرانی لە فستیڤاڵی ئۆنلاینی ئەمریکادا دەدرەوشێتەوە

کورتە بەڵگەفیلمی «سەمای ئەوین» لە دەرھێنانی «موحەممەد فەرەج زادە» ھونەرمەندی کوردی ئێرانی خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلم و باشترین فیلمی پێنجەمین خولی فستیڤاڵی فیلمی زستانەی ئۆنلاینی«NAFCo Winter Film Festival » ی ئەمریکای بردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، کورتە بەڵگەفیلمی «سەمای ئەوین» لە دەرھێنانی «موحەممەد فەرەج زادە» ھونەرمەندی کوردی ئێرانی گێڕانەوەیەکە لەمەڕ خۆبەختکردن، ئەوین، داھێنانی ھونەری و دان بەخۆداگرتنی «سدیق غەففاری» پێشەنگی کلتووریی خەڵکی سەقز کە حەوشەی ماڵەکەی بە نیگارکێشان و ھونەر ڕازاندووەتەوە.

ئەم ھونەرمەندە سەقزییە ئەم کارەی تەنیا لە بەر ئەوینی بەرامبەر بە ھاوژینەکەی کە ئێستاکە نزیکەی ١٥ ساڵە لە جێ کەوتووە، ئەنجام دەدات.

ئەم کورتەفیلمە خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلم و باشترین فیلمی پێنجەمین خولی فستیڤاڵی فیلمی زستانەی ئۆنلاینی«NAFCo Winter Film Festival» ی ئەمریکای بردووەتەوە.

سەرپەیڤ