ئادار 03, 2021 12:42 Asia/Tehran
  • یانەی «یوڤێنتوس» بردنەوەیەکی گرنگی تۆمارکرد

شەوی ڕدابردوو لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی حەوتەی بیست و پێنجی خولی پلە یەکی ئیتاڵیا، یانەی «یوڤێنتوس» بردنەوەیەکی گرنگی بەرانبەر «سپیزیا» تۆمارکرد.

شەوی ڕابردوو «یوڤێنتوس» لە وەرزشگای «ئالیانز» میوانداریی «سپیزیا»ی کرد و یاریی نێوانیان بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندیی کوڕانی «پییەرلۆ» کۆتایی هات.

گۆڵەکانی «بیانکۆنێری» لە خولەکەکانی ٦٢ و ٧١ و ٨٩ی تایمی دووەم لەلایەن «ئەلڤارۆ مۆراتا» و«فیدریکۆ کییەزا» و «کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ»  تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، «یوڤێنتوس»» ژمارەی خاڵەکانی لە کۆی ٢٥ یاری وەرزیی 2020/2021 گەیاندە ٤٩ و لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندیی یانەکانی «کالچیۆ» بە جیاوازیی سێ خاڵ لەدوای یانەی «میلان»ەوە جێگیربوو، ئینجا لە بەرامبەردا یانەی «سپیزیا» بە ٢٥ خاڵەوە لە پلەی ١٥ی ڕیزبەندییەکەدا وەستا.

سەرپەیڤ