ئەستێرەکەی پێشووی «یوڤێنتوس» خرایە پێڕستی یاریزانە یەدەکەکانەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i393848-ئەستێرەکەی_پێشووی_یوڤێنتوس_خرایە_پێڕستی_یاریزانە_یەدەکەکانەوە
گەورەڕاھێنی «ئەلھیلال»ی عەرەبستان ھێرشبەرەکەی پێشووی تیپی نیشتیمانیی ئیتالیای خستە پێڕستی یاریزانە یەدەکەکانەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 09, 2021 07:25 Asia/Tehran
  • ئەستێرەکەی پێشووی «یوڤێنتوس» خرایە پێڕستی یاریزانە یەدەکەکانەوە

گەورەڕاھێنی «ئەلھیلال»ی عەرەبستان ھێرشبەرەکەی پێشووی تیپی نیشتیمانیی ئیتالیای خستە پێڕستی یاریزانە یەدەکەکانەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی بەشی وەرزشیی ھەواڵدەریی فارس، بڵاوکراوەی «ئەلبیلاد»ی عەرەبستان وای بڵاو کردووەتەوە کە، «سباستیان جۆڤینکۆ» ھێرشبەرە  ناودارەکەی یانەی «ئەلھیلال»ی خستە پێڕستی یەدەکی تیپەکەیەوە.

«میکالی»گەورەڕاھێنی یانەی «ئەلھیلال»پێویستی بە ھێرشبەرەکەی پێشووی  تیپی نیشتیمانیی ئیتالیا نییەو ھەر لە بەر ئەمەش لە پێڕستی یەدەکی تیپەکەی دا دایناوە.

«ئەلھیلال» بە نیازی دۆزینەوەی جێگرەوەیەکە بۆ «جۆھینکۆ» ھەتا لە پێڕستی تیپەی بۆ ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیای ٢٠٢١ی داینێت.

«جۆڤینکۆ» پێشینەی یاری کردن بۆ تیپی نیشتیمانیی ئیتالیاو «یۆڤێنتوس»ی ھەیەو ھاوڕێ لەگەڵ تیپەکەی عەرەبستانیش دا لە ساڵی ٢٠١٩ بوو بە پاڵەوانی ئاسیا.