ئادار 09, 2021 11:32 Asia/Tehran
  • ئازپیلیکوئیتا: ھێشتا ھەتا «چێلێسی»ی ڕاستەقینە مەودامان زۆرە

بەرگریکارە بە ئەزمونەکەی تیپی تۆپی پێی «چێلێسی» دوای سەرکەوتنیان بە سەر «ئۆرتون» باسی ھەل و مەرجی باسی تیپەکەی خۆی دەکات.

«چێلێسی» شەوی ڕابردوو توانی لە یاریگای «ئێستێمفۆرد بریج» دوو بە سیفر بە «ئۆرتۆن» ببەزێنێ.

«سزار ئازپیلیکوئیتا» بەرگریکاری یانەی «چێلێسی» وتی: ھەر بردنەوەیەک بۆ ئێمە ھەنگاوێکی بەرەوپێشە، لام وایە لەم یارییەش دا ھەنگاوێکی باشمان ھەڵگرت لە ئاستەی پێشکەوتن دا.

وتیشی: دەزانین کە سەرکەوتنی نێوماڵمان بە باشی مسۆگەر کردووە، چاباکیمان باش بوو، «ئۆرتۆن» خەنیمێکی چەتوونە، بەڵام باش بەرنگاری بووینەوە، لام وایە دەمانتوانی گۆڵی زیاتریشی لێ بوەشێنین.

«سزار ئازپیلیکوئیتا» وتیشی: ئێمە بەشێک لەو تیپەین کە زۆر بە قورس و گرانی ھەوڵ دەدات. ھەموومان کاری خۆمان دەکەین. ھەڵبەت دیارە ھێشتا ھەتا گەییشتن بەو جێ و شوێنەی کە لە بەرچاومان گرتووە مەودامان ھەیە. لام وایە ئاراستەکەمان دروستەو بەس دەبێ ھەوڵێکی باشترو زیاتر بدەین.

لە یارییەکەی ئەم دواییەدا «چێلێسی» بە دوو گۆڵ بەسەر «ئۆرتۆن»دا سەرکەوت . ئەم تیپە لە ئێستادا بە ٥٠ خاڵەوە لە ڕیزی چوارەم و «ئۆرتۆن» بە ٤٦ خاڵ لە پلەی شەشەمی خشتە دایە.

سەرپەیڤ