ئادار 10, 2021 13:33 Asia/Tehran
  • بەرپاکرانی دادگەی ھێمایانەی ھۆکارانی تیرۆری شەھید «سولەیمانی»

دادگەی ھێمایانەی ھۆکارانی تیرۆری سەرداری شەھید «حاج قاسم سولەیمانی» لە زانکۆی ئازادی ئیسلامیی مەشھەدا بەرپاکرا.

ئەم دادگەیە بە ئامادە بوونی شەرۆکی گشتیی دادپەروەریی خۆراسانی ڕەزەوی، دادوەران، پارێزەران، سەرۆکی زانکۆی ئازادی ئیسلامیی خۆراسانی ڕەزەوی و سەرۆکی دامەزراوەی نوێنەرایەتیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بەرپا کرا.

دادگە ھێمایانەکە بە سکاڵای دژی ھۆکارانی تیرۆری شەھید «سولەیمانی»و بەرەڤانیی پارێزەرانی تۆمەتباران بەرپا کراو پاشان بە پێشکەش کردنی پەیکەرێکی سەرداری شەھید «حاج قاسم سولەیمانی» بە مامۆستایانی زانکۆ، پارێزەران، دادوەران و خوێندکارانی بەڕێوەبەری دادگەکە کۆتایی پێ ھات.

حوججەتولئیسلام «عەلی مووەحیدیی ڕاد» سکرتێری بەڕێوەچوونی دادگە ھێمایانە و مەجازییەکەو بەرپرسی ڕۆشنبیریی کۆلیژی مافەوانی، زانستەسیاسییەکان و زمانە بیانییەکانی ھانکۆی ئازادی ئیسلامیی بەشی مەشھەد لە ڕێ و ڕەسمەکەدا وتی: ئێمە لەو باوەڕەداین کە باسی تیرۆری سەرداری شەھید «حاج قاسم سولەیمانی» تاوانێکی جەنگی بوو، چونکو شەھید «سولەیمانی» بە ھۆی دەوڵەتی عێراقەوە بانگێشتن کرا بوو و لە ڕاستی دا لە گەشتێکی کاری دا تیرۆر کرا و داخوازیی گشتیی جەماوەری ئێران ئەمەیە کە دەبێ تاوانباران دادگایی بکرێن.

سەرپەیڤ