ئادار 10, 2021 16:00 Asia/Tehran
  • برینی بێ بەری کرانی «مەھدی تارمی» بە ئەنجامی یارییەکە ساڕێژ کرا

یانەی «پۆرتۆ» ئەنجامی یارییەکەی شەوی ڕابردووی لە میواندارەکەی ڕفاندو سەرکەوتنی بۆ قۆناغی هەشتی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا مسۆگەر کرد.

لە یارییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپاو لە قۆناغی دوەمی ئەو پالەوانێتیە و لە یاریی گەڕانەوەدا یانەی «یۆڤێنتۆس» لە یاریگای خۆیدا میوانداریی یانەی «پۆرتۆ»ی کرد و یارییەکەشی بە ئەنجامی ٣_٢  لێبردەوە،کەچی بە سود وەرگرتن لە یاریی چوون «پۆرتۆ» خۆی گەیاندە قۆناغی داهاتوی پاڵەوانێتیەکە.

لە نیوەی یەکەمی یارییەکە و لە خولەکی ١٩دا «سێرژیۆ ئۆلیڤێرا»  لە رێگەی لێدانی سزاوە گۆڵی پێشکەوتنی بۆ یانەی «پۆرتۆ»ی میوان تۆمارکردو نیوەی یەکەمی یارییەکەش بەو ئەنجامە کۆتایی هات، بەڵام لە نیوەی دوەم و لە خولەکی ٤٩دا «کیێزا» گۆڵی بەرامبەری بۆ یانەکەی تۆمارکردەوە، لە خولەکی ٥٤ ناوبژیوانی یارییەکە «مەهدی تارمی» هێرشبەرە ئێرانییەکەی یانەی «پۆرتۆ»ی بە کارتی سور لە بەردەوام کردنی چالاکییەکەی بێ بەری کرد، لە خولەکی ٦٣ کیێزا گۆڵی دووەمی خۆی و یانەکەی تۆمارکرد و یارییەکەش لە کاتی یاسایی بە ئەنجامی ٢_١ کۆتایی هات، کە ئەم ئەنجامە هەمان ئەنجامی یاریی چوون بوو، هەربۆیە یارییەکە چوە وەختی قەرەبووەوە.

لە وەختی قەرەبوودا و لە خولەکی ١١٥ «سێرژیۆ ئۆلیڤرا» بە لێدانی ڕاستەوخۆ دووەم گۆڵی بۆ «پۆرتۆ» تۆمارکرد، کە ئەم گۆڵە بە تەواوی برینەکانی یانەی «یۆڤێنتۆس» قوڵترکردەوە، هەرچەندە دوای دو خولەک «ڕابی»ۆ گۆڵێکی بۆ «یۆڤێنتۆس» تۆمارکرد، بەڵام ئەم گۆڵە فریای یانەکە نەکەوت و یارییەکە بە ئەنجامی ٣_٢ کۆتایی هات، کە بەم پێیە هەردووک یانەکە بە ٤_٤ یەکسان ھاتنەوە، بەڵام «پۆرتۆ» یە سودمەند بوون لەو یاساییەی کە گۆڵی زیاتری لە نێو یاریگای «یۆڤێنتۆس» تۆمارکردوە،سەرکەوتنی بۆ قۆناغی هەشتی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا مسۆگەر کرد و «رۆناڵدۆ» و هاوڕێکانیشی بۆ ساڵی دوەم لەسەر یەک لە قۆناغی١٦ چامپیۆنس لیگ ماڵئاواییان لە پاڵەوانێتیەکە کرد.

سەرپەیڤ