ناوی پاڵێوراوانی باشترین یاریزانی حەوتەی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئەورووپا ڕاگەیەندران
ئادار 11, 2021 15:23 Asia/Tehran
یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا ناوی پاڵێوراوانی باشترین یاریزانی حەوتەی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ڕاگەیاند.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ماڵپەڕی یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا پاڵێوراوانی باشترین یاریزانی حەوتەی دوای کۆتایی ھاتنی خولی گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئەورووپای ناساند.
«ھاڵێند» لە تیپی «دۆرتمۆند»، «سورخیۆ ئێلیڤیرا» لە تیپی «پۆرتۆ»، «کیلۆر ناواس» لە «پاری سان ژێرمان» و «فابینیۆ» لە تیپی «لیڤەرپول» چوار پاڵێوراوی ھەڵکەوتەی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئەورووپان.
ئەم حەوتەیە تیپەکانی پۆرتۆی پۆرتوگال و دۆرتمۆندی ئاڵمانیا بە پەڕینەوە لە بەربەستی «یۆقێنتوس»ی ئیتالیاو «سیڤیا»ی ئیسپانیا گەییشتنە قۆناغی پێش کۆتایی.
بەم پێیە بۆ یەکەمجار لە وەرزی ٢٠٠٤ەوە لە قۆناغی پێش کۆتایی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئەورووپا نە «ڕۆناڵدۆ»یەک لە ئارادایە نە «مێسی».