ئادار 11, 2021 15:43 Asia/Tehran
  • ئێران نەبوو بە میوانداری ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا

کۆنفێدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا میواندارانی قۆناغی گروپیی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ٢٠٢١ی ئاسیای لە ناوچەی ڕۆژئاوای بەژی کۆن ڕاگەیاند کە ناوی ھیچکام لە تیپەکانی ئێرانیان تیادا نییە.

بە پێی ڕداپۆرتی ئیرنا، ماڵپەڕی کۆنفێدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا میواندارانی قۆناغی گروپیی ھەڵبژاردئەی پاڵەوانانی ئاسیای ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاگەیاندنی ئەم ماڵپەڕە «پێرسپۆلیس» لە ھیند، «ئیستیقلال» لە عەرەبستان و «تەراکتۆر» لە ئیمارات بەرەوڕووی خەنیمەکانیان دەبنەوە.

«فولاد»ی خوزستانیش ئەگەر لە یارییەکەی لە بەرامبەر «ئەلعەین»دا سەرکەوێت، یارییەکەی لە عەرەبستاندا بەردەوام دەکات.

کۆنفێدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا لە کاتێکدا ئەمڕۆ بە شێوەی فەرمی میواندارانی ململانێکانی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا ڕاگەیاند کە میوانداریی تیپەکانی «ئیستیقلال»، « پێرسپۆلیس»، «فولاد»و «تەراکتۆر» ڕەت کراوەتەوە.

کێبەرکێکانی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا لە ٢٥ی خاکەلێوە ھەتا دەیەمی بانەمەڕی ١٤٠٠ بە شێوەی چڕوپڕ لە ھیندوستان، عەرەبستان و ئیمارات دا بەڕێوە دەچێت. ھەروەھا کێبەرکێکانی ڕۆژھەڵاتی ئاسیاش کە بڕیار وابوو بانەمەڕی ١٤٠٠ بەڕێوە بچێت لە بەر تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا کەوتە مانگێکی دیکە.

 

سەرپەیڤ