ئافرەتانی تێکواندۆی ئێران سێ میدالیای دیکەیان لە تۆرنۆمێنتی تورکیا مسۆگەر کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i393981-ئافرەتانی_تێکواندۆی_ئێران_سێ_میدالیای_دیکەیان_لە_تۆرنۆمێنتی_تورکیا_مسۆگەر_کرد
وەرزشوانانی تیپی نیشتیمانیی تێکواندۆی ئافرەتانی ئێران سێ میدالیای دیکەیان لە تۆرنۆمێنتی نێونەتەوەیی تورکیا مسۆگەر کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 12, 2021 09:48 Asia/Tehran
  • ئافرەتانی تێکواندۆی ئێران سێ میدالیای دیکەیان لە تۆرنۆمێنتی تورکیا مسۆگەر کرد

وەرزشوانانی تیپی نیشتیمانیی تێکواندۆی ئافرەتانی ئێران سێ میدالیای دیکەیان لە تۆرنۆمێنتی نێونەتەوەیی تورکیا مسۆگەر کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، خەباتی ڕۆژی دووھەمی لە کێشەکانی ۵۳ و ۵۷ و ۶۷ کیلۆگرام ئەنجامی گرت و لەم پەیوەندییەدا «غەزەڵ سوڵتانی»، «ناھید کیانی»، « کەوسەر ئەساسە»و  «ملیکا میرحسەینی» چوار وەرزشوانی ئێرانیی ئەم ڕۆژە بوون کە لە ئەنجام دا «سوڵتانی» میدالیای زیوی بردەوەو «کیانی»و «میرحسەینی»ش بوون بە خاوەنی ملوانکی برۆنزو ئا بەمجۆرە ژمارەی میدالیای کچانی تێکواندۆی ئێران گەییشتە ٦ میدالیا.

لە یەکەم ڕۆژی ململانێکانیش دا میدالیایەکی زێڕ بە ھۆی «زەھرا پوور ئیسماعیل» و دوو برۆنزیش بە ھۆی «پەریسا جەوادی«و « یەلدا وەلی نەژاد» مسۆگەر کرا.

ھەشتەمین تۆرنۆمێنتی نێونەتەوەیی تێکواندۆی تورکیا لە ئاستی تەمەنداران بە ئاماتدە بوونی ٥٣٥ تێکواندۆکار لە ڕۆژی چوارشەممە لە ئەستەمۆڵ دا دەستی پێکرا کە ئەمڕۆ ھەینی دوایین ڕۆژی دێتە ئەژمار.