نەیارەتیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لەگەڵ بەرپاکردنی کۆبوونەوەی ڕێزنان لە بەڕێزی
ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی دوای ئاگادار بوونەوەی لە ھەوڵی بەڕێوەبردنی ڕێ و ڕەسمێک بە ناوی «ڕێزنان لە عولەمای ڕەببانی،سەبارەت بە کەسایەتیی ئیخلاقی و عیرفانیی ڕابەری مەزنی شۆڕش» لە لایەن یەکێک لە حەوزەکانی عیلمیەوە،لەگەڵ ئاوا کۆبوونەوەیەک دا نەیارەتیی دەربڕی و لە ئەنجام دا بەرنامەکەش ھەڵوەشایەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ئیرنا،کۆبوونەوەیەک بە ناوی «ڕێزنان لە عولەمای ڕەببانی،سەبارەت بە کەسایەتیی ئیخلاقی و عیرفانیی ڕابەری مەزنی شۆڕش» لە لایەن یەکێک لە حەوزەکانی عیلمیەوە، خەریکی بەڕێوە چوون بوو کە دوای ئاگادار بوونەوەی ڕابەری مەزنی شۆڕش و نەیارەتی ڕاگەیاندنی، بەرنامەکە ھەڵوەشایەوە.
ئاوا کۆبوونەوەگەلێک لەژێر ناوی «زنجیرە کۆبوونەوەی ڕێرنان لە عولەمای ڕەببانی» بەڕێوە دەچن کە سێھەمین کۆبوونەوەی بڕیار بوو لە بارەی کەسایەتیی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەییەوە بێت.
بەرلەمەش زۆر جار ، ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە بارەی وەھا ڕێ و ڕەسمگەلێکەوە و یان بەکارھێنرانی ناوگەلی دەگمەن و ناوازە لە بارەی خۆیەوە گلەیی کرد بوو.