ئادار 12, 2021 19:28 Asia/Tehran
  • بانگێشتنی ٨ فیلمی ئێرانی بۆ بەشداری لە فستیڤاڵی ھۆنگ کۆنگ

چل و پێنجەمین فستیڤاڵی فیلمی ھۆنگ کۆنگ لە بەشی سینەمای جیھاندا میوانداری ھەشت فیلیمی ئێرانی دەبێت.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ھەواڵدەریی خوێندکارانی ئیران«ئیسنا»، «تاوانی بێ تەفەڕنج» لە دەرھێنانی «شارام موکری»، « دوا ناوچە» لە دەرھێنانی «بەردیا یادگاری» و «ئیحسان میرحسەینی»، « ھێڵی گریمانە» لە دەرھێنانی فەرنوش سەمەدی»، «ناچارین» لە دەرھێنانی «ڕەزا دەرمیشیان»، « ڕادیۆلۆژیی پۆرترێتێک» لە دەرھێنانی « فیروزە خۆسرەوانی»،« دەشتی خامۆش» لە دەرھێنانی «ئەحمەد بەھرامی»، « کوڕ_دایک» لە دەرھێنانی «مەھناز موحەممەدی» و ھەروەھا کورتەفیلمی ھەژدە خولەکیی «شاراوە» دوایین بەرھەمی «جەعفەر پەناھی» لە بەشی سینەمای جیھانی چل و پێنجەمین فستیڤاڵی فیلیمی ھۆنگ کۆنگ دا بەشدار دەبن.

ئەم ڕووداوە سینەماییە ھەتا دوانزەی ئاپریل بەرپا دەکرێت و ئەمساڵ لە بەر تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا ھەلی بانگێشتنی میوانانی بیانیی بۆ ناڕەخسێت.

سەرپەیڤ