ئادار 14, 2021 07:47 Asia/Tehran
  • پێرسپۆلیس وەک باشترین یانەی ئاسیا دەرچوو

یانەی پێرسپۆلیسی ئێران بە وەدەسهێنانی زیاترین ئیمتیاز وەک باشترین یانەی ساڵی 2020 ی ئاسیا ناسرا .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی ئیران پرێس ، سایتی فووتی رەنکینگ دەستی دایە خستنەڕووی ریزبەندیی نێو یانەکان لە ئاسیا و یانەی پێرسپۆلیس بە وەدەسهێنانی زیاترین ئیمتیاز وەک باشترین یانەی تۆپی پێی ئاسیا لە ساڵی 2020 لەم ریزبەندیەدا لە پلەی یەکەم دا راوەستا .

 ئەم ریزبەندیە ، دوای کۆبەندیی ئەنجامە وەدەسهاتووەکان لە لاەیەن یانەکان لە 4 ساڵی رابردوودا لە ئاسیا خراوەتەڕوو.

 یانەی پێرسپۆلیس لە سێ ساڵی رابردوودا دوو جار بە ناسناوی جێگری پاڵەوانەتیی ئاسیا گەیشتووە .

سەرپەیڤ