ئادار 14, 2021 10:51 Asia/Tehran
  • یارییه‌کانی خولە ناوخۆییەکانی ئه‌مڕۆی ئەوروپا

ئەمڕۆ، یەکشەممە خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا بەردەوامیان دەبێت و چەندین ڕوبەڕوبوونەوەی ئاگرین ئەنجامدەدرێن.

لە ئینگلتەرا یارییەکانی هەفتەی 28 ئەنجامدەدرێن، لە گرنگترینیاندا ئارسیناڵ لە ئیماراتس ستادیەم میوانداری تۆتنهام دەکات، هەروەها مانچستەر یونایتد بەرانبەر وێستهام دەوەستێتەوە.

خولی پلە یەکی ئیسپانیا بەهەمان شێوە بەردەوامی دەبێت، لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 27 ئیشبیلیە لە سانچێز پێزخوان میوانداری ڕیاڵ بیتیس دەکات.

لە ئیتاڵیا چەندین یاری بەهێزی هەفتەی 27 دەکرێن، لە گرنگتریناندا تۆرینۆ و ئینتەرمیلان، پارما و ڕۆما، کالیەری و یوڤانتۆس ڕوبەڕودەبنەوە، لە یاریەکی بەهێزیشدا یانەی میلان لە سان سیرۆ میوانداری ناپۆلی دەکات.

 

سەرپەیڤ