ئادار 14, 2021 14:33 Asia/Tehran
  • یاریزانێکی تۆپی پێی کوردستانی بانگێشتی ئۆردووی ھەڵبژاردەی نابیسانی وڵات کرا

میلاد محەمەدی یاریزانی تۆپی پێی کوردستانی لەسەر داوای کادێری تەکنیکیی وەرزشەکانی نابیسانی ئێران بۆ چوارەمین قۆناغی ئۆردووی ھەڵبژاردەی نیشتمانیی تۆپی لە تاران بانگێشت کرا .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا چوارەمین قۆناغی ئۆردووی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی نابیسانی وڵات بە مەبەستی خۆسازدان بۆ یاریەکانی پاڵەوانەتیی ئاسیا و پاڵاوتنی یاریەکانی ئۆلەمپیکی ھاوینەی نابیسانی 2021 لە رۆژانی 6 تا 16 ی مانگی خاکەلێوەی ساڵی داھاتوو بە ئامادەبوونی 23 وەرزشکار لە ژێر چاوەدێریی محەمەد حسێن زیایی راھێنەری ھەڵبژاردەی نیشتمانیی بە میوانداریی تاران بەڕێوەدەچێ.

پێشبڕکێکانی پاڵەوانەتی ئاسیا و پاڵاوتنی یاریەکانی ئۆلەمپیکی نابیسان 2021 ، مانگی جۆزەردانی داھاتوو لە وڵاتی مالزیا بەڕێوەدەچێ . 

میلاد محەمەدی یاریزانی نابیسی تۆپی پێ ، خەڵکی کامیارانە و تا ئێستا لە چەندین یاری نێودەوڵەتی دا ئامادە بووە  . 

سەرپەیڤ