یاریزانێکی تۆپی پێی کوردستانی بانگێشتی ئۆردووی ھەڵبژاردەی نابیسانی وڵات کرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i394061-یاریزانێکی_تۆپی_پێی_کوردستانی_بانگێشتی_ئۆردووی_ھەڵبژاردەی_نابیسانی_وڵات_کرا
میلاد محەمەدی یاریزانی تۆپی پێی کوردستانی لەسەر داوای کادێری تەکنیکیی وەرزشەکانی نابیسانی ئێران بۆ چوارەمین قۆناغی ئۆردووی ھەڵبژاردەی نیشتمانیی تۆپی لە تاران بانگێشت کرا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 14, 2021 11:03 Asia/Tehran
  • یاریزانێکی تۆپی پێی کوردستانی بانگێشتی ئۆردووی ھەڵبژاردەی نابیسانی وڵات کرا

میلاد محەمەدی یاریزانی تۆپی پێی کوردستانی لەسەر داوای کادێری تەکنیکیی وەرزشەکانی نابیسانی ئێران بۆ چوارەمین قۆناغی ئۆردووی ھەڵبژاردەی نیشتمانیی تۆپی لە تاران بانگێشت کرا .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا چوارەمین قۆناغی ئۆردووی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی نابیسانی وڵات بە مەبەستی خۆسازدان بۆ یاریەکانی پاڵەوانەتیی ئاسیا و پاڵاوتنی یاریەکانی ئۆلەمپیکی ھاوینەی نابیسانی 2021 لە رۆژانی 6 تا 16 ی مانگی خاکەلێوەی ساڵی داھاتوو بە ئامادەبوونی 23 وەرزشکار لە ژێر چاوەدێریی محەمەد حسێن زیایی راھێنەری ھەڵبژاردەی نیشتمانیی بە میوانداریی تاران بەڕێوەدەچێ.

پێشبڕکێکانی پاڵەوانەتی ئاسیا و پاڵاوتنی یاریەکانی ئۆلەمپیکی نابیسان 2021 ، مانگی جۆزەردانی داھاتوو لە وڵاتی مالزیا بەڕێوەدەچێ . 

میلاد محەمەدی یاریزانی نابیسی تۆپی پێ ، خەڵکی کامیارانە و تا ئێستا لە چەندین یاری نێودەوڵەتی دا ئامادە بووە  .