شەشەمین فستیڤاڵی مۆسیقای ئیلام بەڕێوە دەچێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i394097-شەشەمین_فستیڤاڵی_مۆسیقای_ئیلام_بەڕێوە_دەچێت
شەشەمین فستیڤاڵی مۆسیقای ئیلام بە هەوڵ و تێکۆشانی ئەنجومەنی مۆسیقای ئیلام بە هاوکاری ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئەو پارێزگایە بەڕێوە دەچێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 15, 2021 09:12 Asia/Tehran
  • شەشەمین فستیڤاڵی مۆسیقای ئیلام بەڕێوە دەچێت

شەشەمین فستیڤاڵی مۆسیقای ئیلام بە هەوڵ و تێکۆشانی ئەنجومەنی مۆسیقای ئیلام بە هاوکاری ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئەو پارێزگایە بەڕێوە دەچێت.

 

بە پێی  هەواڵی مێهر، بەڕێوەبەری گشتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیلام لەمبارەوە وتی: شەشەمین فستیڤاڵی مۆسیقای ئیلام لە سەر تەوەرەکانی مۆسیقای ئامێریی ئێران، مۆسیقای خۆجێیی و ناوچەیی و مۆسیقای کلاسیکی جیهانی بەڕێوە دەچێت.

عومران خودامووز بە ئاماژە بەوەی کە دواهەمین دەرفەتی ناردنی بەرهەم بۆ ئەم فستیڤاڵە کۆتایی جۆزەردانی 1400ە، ڕوونی کردەوە: ڕێوڕەسمی کۆتایی و ناساندنی کەسانی سەرتر هاوینی 1400 بەڕێوە دەچێت.

ناوبراو وتیشی مەبەست لە بەڕێوە بردنی ئەم فستیڤاڵە بەتوانا کردنەوەی هونەرمەندان و گرووپە چالاکەکانی مۆسیقا، ناساندن و دۆزینەوەی کەسانی بەتوانا و پشتیوانی کردنیانە.