قەڵەم بەدەست و ڕۆشنبیری ناوداری کورد«دکتۆرکه‌مال مه‌زهه‌ر» کۆچی دوایی کرد
«دکتۆرکه‌مال مه‌زهه‌ر» ڕۆشنبیر ،نووسه‌ر و مێژوونووسی کورد له ته‌مه‌نی ٨٤ ساڵی دا له ئه‌ڵمانیا کۆچی دوایی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، «دکتۆرکه‌مال مه‌زهه‌ر ئه‌حمه‌د» ڕۆشنبیر ،نووسه‌ر و مێژوونووسی کورد له ته‌مه‌نی ٨٤ ساڵی دا له ئه‌ڵمانیا کۆچی دوایی کرد.
ئەم کەسایەتیە ھەڵکەوتەیەی کورد، له‌ڕۆژی (١٤/٢/١٩٣٧) له‌ناحیه‌ی ئاغجه‌له‌ری سه‌ر به‌قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ له‌دای کبووه، پاشان ده‌چنه سلێمانی‌و قۆناغی ناوه‌ندی‌و ئاماده‌یی له‌و شاره ته‌واو ده‌کات. له‌ساڵی (١٩٥٩) به‌پله‌ی شه‌ره‌ف خوێندنی له(دارالمعلمین العالی) له‌به‌شی مێژووی زانکۆی به‌غدا ته‌واوکردوه.
بۆ وه‌رگرتنی دکتۆرا له‌مێژوو ئه‌ده‌ب‌و زمانی کوردی‌دا، له‌ساڵی (١٩٥٩)، له‌گه‌ڵ عیزه‌دین مسته‌فا ره‌سوڵ‌و مارف خه‌زنه‌دارو نه‌سرین فه‌خری، وه‌کو یه‌که‌م ده‌سته ره‌وانه‌ی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت ده‌کرێن.
له‌ساڵی (١٩٦٣) دکتۆرای له‌ئامۆژگای رۆژهه‌ڵاتناسی سه‌ر به‌ئه‌کادیمیای زانستی سۆڤیه‌ت وه‌رگرتوه، تێزی دکتۆراکه‌ی به‌ناونیشانی "بزاڤی رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌یی له‌کوردستانی عێراق له‌ساڵانی ١٩١٨ – ١٩٣٢" بووه.
له‌ساڵانی ١٩١٨ – ١٩٥٨" بوه، له‌دوای (١١/ئازار/١٩٧٠) له‌به‌شی مێژوی کۆلیژی ئه‌ده‌بیاتی زانکۆی به‌غدا وه‌کو مامۆستا دامه‌زراوه، له‌ساڵی (١٩٨١) پله‌ی پرۆفیسۆریی وه‌رگرتوه. خاوه‌نی ده‌یان کتێب‌و نوسراوی مێژویی‌و دیکۆمێنته به‌زمانه‌کانی (کوردی، عه‌ره‌بی، روسی و ئینگلیزی).
بەڕێزی سه‌رپه‌رشتی‌ی پتر له‌سه‌د نامه‌ی ماسته‌رو دکتۆرای کردووه. به‌شداربووه له‌توێژینه‌وه‌ی پتر له‌سه‌دو په‌نجا نامه‌ی ماسته‌رو دکتۆراو له‌به‌شی هه‌ره زۆریاندا سه‌رۆکی لیژنه‌ی توێژینه‌وه‌ی ئه‌و نامانه بووه. به‌شداریی ده‌یان کۆنگره‌و کۆنفرانسی جیهانی کردووه، زمانه‌کانی کوردی‌و عه‌ره‌بی‌و ئینگلیزی‌و روسی‌و ھێندێکیش فارسیی زانیوە.
دکتۆرکه‌مال مه‌زهه‌ر سەرەنجام دوای ماوه‌یه‌ک نه‌خۆشیی سەرەنجام به‌داخ و مەخابنێکی زۆرەوە ه‌وه ئه‌مڕۆ ١٦-٣-٢٠٢١ له ئه‌ڵمانیا کۆچی دوایی دەکات.