ئادار 16, 2021 16:16 Asia/Tehran
  • «لیڤەرپول» خۆی لە قەیران دوور خستەوە

«لیڤەرپول» لە ماڵی خەنیم دا بە سەرکەوتن بەسەر «ڤۆلڤۆر ھامپتۆن» لە قەیرانەکانی حەوتەکانی ئەم دواییە دوور کەوتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، شەوی سێ شەممە لە دوایین ململانێی حەوتەی بیست و ھەشتەمی ھەڵبژاردەی یانەکانی ئینگلتەرا «لیڤەرپول» کە لەم دواییەدا توشی ھەلێکی نالەبار ھات و بەردەوام شکستی دەھێنا بوو بە میوانی «ڤۆلڤۆر ھامپتۆن» و لە ئەنجام دا یەک بە سیفر بەسەری دا سەرکەوت.

ئەم سەرکەوتنە بووە ھۆی ئەوەی کە پارێزەری ناسناوی پاڵەوانەتی بە ٤٦ خاڵەوە بگاتە پلەی شەشەم، بەڵام دیارە ھێشتا ڕێگایەکی کەندولەندی لە بەردەم دایە بۆ گەییشتن بە ڕیزی چوار تیپەکەی سەرەوەی خشتەی یارییەکان و وەرگرتنی پشکی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئەورووپا.

«ڤۆلڤۆر ھامپتۆن»یش بەم شکست ھێنانەی ھەر لە خاڵی ٣٥ دا مایەوە.

بەم دەرەنجامە لە ئێستادا«یۆرگێن کلوپ» گەورەڕاھێنی ناوداری «لیڤەرپول» ھەتا ڕادەیەک ڕەخنەو پلارەکانی لە کۆڵ بووەتەوە.

سەرپەیڤ