ئادار 17, 2021 18:42 Asia/Tehran
  • ئەو ده‌رهێنه‌رە ڕەش پێستەی وا سینەمای کردبووە گۆڕەپانی خەباتی دژی ڕەگەزپەرستی، بووبە سه‌رۆکی لیژنه‌ی دادوه‌ریی فێستیڤاڵی «کان»

بڕیاره‌ ئه‌مساڵ ده‌رهێنه‌ری ناوداری ئه‌مه‌ریکی «سپایک لی» سه‌رۆکایه‌تیی لیژنه‌ی دادوه‌ریی فێستیڤاڵی «کان» بکات و ئەمەش بۆ یەکەمجارە له‌ مێژوودا که‌ ڕەش پێستێک سه‌رۆکایه‌تیی لیژنه‌ی دادوه‌ریی ئه‌و فێستیڤاڵه‌ بکات.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی «ئیلاف»، «سپایک لی» ده‌رهێنه‌ری ڕەش پێستی ناوداری ئەمریکی بۆ سه‌رۆکایه‌تیی لیژنه‌ی دادوه‌ریی فێستیڤاڵی «کان» دیاری کرا. ھەڵبەت ناوبراو بڕیاروا بوو ساڵی پار ئەم ئەرکە ھەڵسوڕێنێ کە لە بەر تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆی نەلوا.

«سپایک» یه‌که‌مین ره‌شپێستێکه‌ له‌ مێژوودا که‌ سه‌رۆکایه‌تیی لیژنه‌ی دادوه‌ریی ئه‌و فێستیڤاڵه‌ دەکات.  له‌و فێستیڤاڵه‌دا ده‌یان فیلمی نوێی سینه‌مایی پێشان ده‌درێن، له‌ کۆتاییشدا سه‌رکه‌وتووه‌کان خه‌ڵاتی «کان»یان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌کرێت. وەک باسی دەکرێت ئەمە حەفتاوچوارەمین خولی فستیڤاڵەکەیەو بڕیارە ماوەی ١١ ڕۆژ دەخایەنێت.

هه‌ڵبژاردنی ده‌رهێنه‌ری ناودار «سپایک لی»ش بۆسەرۆکایەتی کردنی لیژنه‌ی دادوه‌ریی ئەم فسنیڤاڵە بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ که‌ ‌ناوبراو لە زۆربه‌ی فیلمه‌کانیدا، دژی ره‌گه‌زپه‌رستی کاری کردووه‌ و تێیاندا هه‌میشه‌ داوای مافی ره‌شپێسته‌کانی کردووه‌، ئەمە جیا لەوەی کە فیلمه‌کانی ئه‌و ده‌رهێنه‌ره‌ زۆرترین بینه‌ری هه‌یه‌.

سه‌رۆکی فێستیڤاڵی «کان» «بیار لیسکۆر» گوتوویه‌تی، که‌سێک نابینین له‌ ئاستی ئه‌و ده‌رهێنه‌ره‌ گه‌وره‌یه‌ که‌ له‌م سه‌رده‌مه‌دا زۆرترین خزمه‌تی بینه‌ری سینه‌مای کردبێت، بۆیه‌ بۆ سه‌رۆکی لیژنه‌ی دادوه‌ریی فێستیڤاڵ هاتووه‌ته‌ هه‌ڵبژاردن.

سەرپەیڤ