حەداد عادڵ: جێژنی نەورۆز بانگێشتنە بۆ ھاودڵی
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i394266-حەداد_عادڵ_جێژنی_نەورۆز_بانگێشتنە_بۆ_ھاودڵی
سەرۆکی فەرھەنگستانی زمان و ئەدەبی فارسیی ئێران، بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە نەورۆز بارستایی پێکھێنانی ھاودڵیی لەنێو گەلاندا ھەیە، پێشی داگرت: جێژنی نەورۆز بانگێشتنە بۆ ھاودڵی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 18, 2021 10:08 Asia/Tehran
  • حەداد عادڵ: جێژنی نەورۆز بانگێشتنە بۆ ھاودڵی

سەرۆکی فەرھەنگستانی زمان و ئەدەبی فارسیی ئێران، بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە نەورۆز بارستایی پێکھێنانی ھاودڵیی لەنێو گەلاندا ھەیە، پێشی داگرت: جێژنی نەورۆز بانگێشتنە بۆ ھاودڵی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «غوڵامعەلی حەداد عادڵ» سەرۆکی فەرھەنگستانی زمان و ئەدەبی فارسیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە ئاھەنگیی «جێژنی ھاودڵیی نەورۆز»دا کە لە شوێنی دامەزراوەی ڕۆشنبیریی ئێکۆ لە تاراندا بەڕێوە برا، وێڕای پیرۆز کرڕدنی گەییشتنی جێژنەکانی نەورۆز وتی: نەورۆز جێژنێکە کە ھەی ھەمووانە.

حەداد عادڵ وتیشی: ئاھەنگەکانی نەورۆز بۆ گەلانی ناوچەکە سفرەوخوانێکی ھاوبەشە کە ھەمووان لە تەنیشتی دا دانیشتوون.

بە وتەی سەرۆکی فەرھەنگستانی زمان و ئەدەبی فارسیی ئێران: نەورۆز جێژنی ئەو نەتەوانەی ناوچەکەشە کە بە زمانی فارسی نادوێن بەڵام کلتوورێکی ھاوبەشیان ھەیە.

«جێژنی نەورۆزی ھاودڵی» بە مەبەستی پەرە پێ دانی ھۆگرایەتیی نێوان گەلانی ناوچەی ئێکۆ بە ئامادە بوونی «غوڵامعەلی حەداد عادڵ» سەرۆکی فەرھەنگستانی زمان و ئەدەبی فارسیی ئێران، باڵوێزانی وڵاتانی ئەفغانستان، تاجیکستان و پاکستان و بە میوانداریی «سرور بەختی» سەرۆکی دامەزراوەی ڕۆشنبیریی ئێکۆ  ڕۆژی چوارشەممە لە تاراندا بەڕێوە چوو.