ئادار 18, 2021 15:50 Asia/Tehran
  • نمرەی مام ناوەندیی «سەردار ئازمون» لە یاریی گەورەی ڕووسیادا

ھێرشبەری تیپی نیشتیمانیی ئێران لە یانەی «رێنیت» لە ململانێیەکی ھەستیاری تیپەکەی نمورەی مام ناوەندیی ٦ی وەرگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، تیپی تۆپی پێی «زێنیت»ی سەن پتێرزبورگ لە یارییەکی دەرەوەی ماڵ بەرەوڕووی «زێسکا»ی مۆسکۆ بووەوەو توانی لەم کێبەرکێیەدا بە دەرەنجامی ٣ بە ٢ سەرکەوتن تۆمار کات.

«سەردار ئازمون» ھێزشبەرەئێرانییەکەی یانەی «زێنیت» بۆ ماوەی ٦٤ خولەک بۆ ئەم یانەیە چووە مەیدانەوەو دوای ئەو یارییەی نمرەی مام ناوەندیی ٦ی لە ماڵپەڕی جێی بڕوای «چەمپیۆنات» وەرگرت.

«ئازمون» لە ئێستادا ھاوڕێ لەگەڵ ھاویارییە ھێرشبەرەکەی «ئارتم زیویا» لە «زێنیت» بەشێوەی ھاوبەش بە ١٣ گۆڵ چووەتە ڕیزی گۆڵکارەکانی ڕووسیاوە.

سەرپەیڤ