ئادار 19, 2021 15:54 Asia/Tehran
  • یانەی «دینامۆ زەگرب» لە ماڵی خۆی دا شکستی بە میوانەکەی ھێنا

یانەی «دینامۆ زەگرب» بوو بە میوانداری «تاتنهام»ی ئینگلیزی و لە ئەنجام دا شکستێکی قورس و چاوەڕوان نەکراوی بە سەر میوانەکەی دا سەپاند.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیا وەرزشییەکان ، لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی دوھەمی خولی یانەکانی ئەوروپا، یانەی «دینامۆ زەگرب» لە یاریگای خۆیدا میوانداریی لە یانەی «تاتنهام» کرد و میوانە ئینگلیزییەکەی خۆی بەرەوڕووی شکستێکی  قورس و چاوەڕان نەکراو کردەوە.

جێگای ئاماژەیە پێشتر لە یاریی چووندا «تاتنهام» توانی بووی بەسەر ئەو یانەیەدا سەرکەوێت. بەڵام لە ئەنجامی یارییەکەی  دوێنێ یانەی «دینامۆ زەگرب» ئەو شکستەی قەرەبوو کردەوەو لە کاتی یاسایی یارییەکەدا دینامۆ لە رێگەی «میسلاف ئۆریسیچ»ەوە گۆڵە کراوەکانی یانەی خەنیمی تۆمارکردەوە ،پاشان  یارییەکە چووە وەختی قەرەبووەوە و هەمان یاریزان لە خولەکی ١٠٦ دا گۆڵی سێھەمی یانەکەشی تۆمارکرد. بەم ئەنجامە «یانەی دینامۆ زەگرب» خۆی گەیاندە قۆناغی داهاتوو ململانێکان و «تاتنهام»یش ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتیەکە کرد.

سەرپەیڤ