ئادار 20, 2021 08:34 Asia/Tehran
  • یونایتد گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی و میلانیش ماڵئاوایی کرد

لە یاری لوتکەی قۆناغی شانزەی خولی ئەوروپا، یانەی میلانی ئیتاڵی لە یاریگای سان سیرۆ میوانداری یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی کرد.

ە یاریەکی بەهێزدا، مانچستەر بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر بردنەوەی بەسەر میلان بەدەستهێنا، گۆڵەکەش پۆل پۆگبا لە خولەکی 46 تۆماریکرد.

لە یاری چوونیشدا کەلە یاریگای ئۆلدترافۆردی مانچستەر یونایتد ئەنجامدرابوو، هەردوو یانە بەگۆڵێک یەکسان بوون.

بە ئەنجامی یاری چوون و گەڕانەوە، مانچستەر یونایتد سەرکەوتنی بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی بەدەستهێنا و میلانیش ماڵئاوایی کرد.

سەرپەیڤ