نەوبەھار لە کەناڵی کوردیی سەحەر ، نەورۆز بەدیاری دێنێ
بەرنامەی ھەمەڕەنگی نەوبەھار ، بۆن و بەرامەی نەورۆز دێنێتە ماڵی بینەران .
بە گەیشتنی نەورۆز و سەری ساڵ ، کەناڵی سەحەری کوردی بە بەنامەی ھەمەڕەنگ و تایبەتی نەوبەھار دەچێتە پێشوازیی بەھار .
مستەفا مەحموودی ئامادەکاری بەرنامەی تایبەتی نەوبەھار باسی بڵاوبوونەوەی ئەم بەرنامەیە لە حەوت بەشی 65 خولەکی کرد لە دوو رۆژ بەر لە کاتی نوێبوونەوەی ساڵ و گوتی : ئەم بەرنامەیە لە چەندین بەش و بڕگەی جیاجیا پێکھاتووە وەکوو بانگێشتنی گۆرانی بێژان ، بەشی شانۆ ، قسەی جەماوەر ، کلیپی شێعری بەھاریی شاعیرانی کورد و بەشی تەنزئاسای پێشکەشکاری بوکەڵەکار و ھیتر .
شاعیرانی کورد و بەشی تەنزئاسای پێشکەشکاری بوکەڵەکار و ھیتر . مەحموودی لە بارەی بڵاوبوونەوەی مۆسیقای راستەخۆ ئاماژەی کردە ئامادەبوونی گۆرانی بێژانی بەنێوبانگ وەکو، ئیسماعیل شاھی، کەریم خاکی ، ئەحمەد ئیسلامیی ، فواد کەشاوەرز ، سەید تاھیر حسێنی ، ناسر دەبیر ، مەحمود ھەژیر کۆکەیی ، کاوە پیشداد و شوان بانەیی.
ئامادەکاری نەوبەھار لە بارەی زنجیرەی نمایشیی لەم بەرنامەیەدا گوتی : ئەم شانۆیە لە ژێر ناوی بەسەرھاتی ئێمە، چیرۆکی دوو برایە کە یەکیان لە لادێوە بۆ چارەسەریی نەخۆشی دێتە شار و رووبەڕووی بارودۆخی قەرەنتینەی کۆرۆنا دەبێتەوە و بە مانەوە لە ماڵی براکەی، ھاوسەرەکان ھەندێ ماجەرایان بەسەر دێ و چیرۆکەکە بەرەو ئاقاری کۆمێدیا دەچێت و کات و ساتێکی خۆش بۆ بینەر ساز دەکات . ئەیبوب حسێنی ، ھاوڕێ رەزایی ، نازیلا ئەمینی ، ساریە ئەمینی و ... ئەکتەرانی سەرەکیی ئەم شانۆیەن.
مستەفا مەحموودی لە کۆتایی دا باسی تۆمارکردنی پلاتۆکانی ئەم بەرنامەیە لە مۆزەی گەلناسیی مەھابادی کرد و گوتی : تۆمارکرانی بەرنامەکە لە مۆزەی گەلناسیی مەھاباد ، ئەم بینا بە نرخە مێژووییەی سەردەمی ئاخر و ئۆخری چاخی سەفەوی ، لە خاڵە بەھێزەکانی ئەم بەرنامەیە .