جێژنی نەورۆز لە باڵوێزخانەی ئێران لە تاجیکستان بەڕێوە چوو
ئاھەنگی جێژنی نەورۆز لە شوێنی باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە وڵاتی تاجیکستان بەڕێوە چوو.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئاھەنگی جێژنی نەورۆزی ١٤٠٠ لە شوێنی باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە تاجیکستان بە ئامادە بوونی باڵوێز، کارگێڕانی باڵوێزخانەو بنەماڵەکانیان، ئێرانیەکانی دانیشتووی ئەو وڵاتەو نوێنەرانی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی تاجیکستان و کەسایەتییە ڕۆشنبیری و ھونەرییەکانی تاجیکستان بەڕێوە چوو.
«موحەممەد تەقیی سابری» باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە تاجیکستان، لە ئاھەنگەکەدا ڕێککوەتی ڕۆژانی شەعبانییە لەگەڵ جێژنی نەورۆزی لە ئامادە بووان ، ئێرانی و تاجیک و تەواوی خەڵکانی ھەرێمی نەورۆز پیرۆز کرد.
ناوبراو وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە نەورۆز میراتی باب وباپیرانی ھاوبەش و پەیامھێنەری ئاشتی و دۆستایەتی و ھاوژینییە وتیشی: بە پێچەوانەی پەیامی نەورۆزو ناوەڕۆکەکەی کە تازە بوونەوەو ژیانێکی ئاوێتەی ئاشتی و دۆستایەتییە و پێکەوە ژیانە، کەچی کۆمەڵێک لە جیھاندا بە دووی ھەڵایساندنی ئاگرو خوێنڕشتنن.
وتیشی: لە سەر دەستی کۆماری ئیسلامیی ئێران و کۆماری تاجیکستان کە لە تۆمار کردنی جیھانیی نەورۆزدا پێشەنگ بوون، نەورۆز لە ئێستادا سنوورە سیاسییەکانی بەزاندووەو وەک ڕووداوو بۆنەیەکی نێونەتەوەیی بە فەرمی ناسراوە.
ھەرلە ئاھەنگەکەدا پەیامی نەورۆزیی «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ ئێرانییەکانی دانیشتووی ھەندەران و ھێندێک کلیپی تایبەت بە پرۆگرامی ڕۆشنبیری و نەورۆزانەی ئێرانیش بڵاو کرایەوە.