ئادار 24, 2021 14:47 Asia/Tehran
  •  ناساندنی دوو یاریزانی تازەی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران

دوابەدوای توشبوونی دوو یاریزانی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران بە ڤایرۆسی کۆرۆنا «حامیدی لەک»و « عاریفی ئاغاسی» بۆ ئوردوی «دراگان سکۆچیچ» بانگ کران.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا، بە سەرنجدانی ئەنجام گرتنی تاقیکاریی کۆرۆنا لە سەر ئەندامانی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران لە ڕۆژی ڕابردوو و ھەروەھا بە ئاشکرا بوونی دەرەنجامی تاقیکارییەکان، «عاریف غوڵامی»و «موحەممەد ڕەشید مەزاھیری» لە بەر پۆزیتیڤ بوونی تاقیکارییەکەیان لە ئوردو ھاتنە دەرەوەو «حامیدی لەک» و «عاریف ئاغاسی» لە دۆخی یەدەکەوە ڕاکێشی تیپی نیشتیمانی کران.

ئا بەمجۆرە ژمارەی یاریزانانی یانەی ئیستیقلال کە بەشداری ئوردووەکەیان کردووە ژمارەی سیفر بە خۆیەوە دەبینێت و لە بەرامبەردا ژمارەی یاریزانانی یانەی پێرسپۆلیس لە ھەمان ئوردوو بە زیاد بوونی «حامیدی لەک» بووەتە پێنج کەس. ھەروەھا «حامید ئاغاسی»ش وەکو نوێنەری یانەی «فولاد» بانگێشتی تیپی نیشتیمانی کراوە.

بەرلەمە تاقیکاریی کۆرۆنای «مەھدی قائیدی»ش بە پۆزیتیڤ دەرچوو بوو کە لە باتی ئەم یاریزانەش «سەججاد شەھباز زادە» بانگێشتی ئوردوی تیپی نیشتیمانیی ئێران کرا.

تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران دەبێ ڕۆژی دەھەمی خاکەلێوەی ئەمساڵ لە یارییەکی دۆستانەدا بەرەوڕووی تیپی نیشتیمانیی سووریا بێتەوە. ئەم یارییە لە کاتژمێر ٣ی پاشنیوەڕۆ لە یاریگای ئازادیی تاران دا و بە داوەرایەتیی «مەوعود بونیادی فەڕ» دەست پێ دەکات.

سەرپەیڤ