ئادار 24, 2021 15:53 Asia/Tehran
  • بڵێی «ڕۆناڵدۆ» لەم حەوتەیەدا ڕەچەکەی «عەلی دایی» پێشەنگی تۆپی پێی ئێران بشکێنێ؟

«کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ» ئەم دەرفەتەی بۆ ھەڵکەوتووە ھەتا بە تۆمار کردنی حەوت گۆڵ لەو سێ یارییەی بەردەم تیپەکەی پۆرتۆگاڵ، خۆی بگەیەنێتە ڕەچەی ١٠٩ گۆڵەکەی «عەلی دایی» پێشەنگی تۆپی پێی ئێران لە یارییە نیشتیمانییەکاندا.

ڕەچە بۆ شکاندنەو دیارە ھەر ڕەچەیەکیش ڕۆژێک لە ڕۆژان دەبێ جێگای خۆی بۆ ڕەچەشکێنیێکی دیکە چۆڵ کات. «عەلی دایی» ئەفسانەی تۆپی پێی ئێران و ئاسیاش بە ١٠٩ گۆڵ لە ١٤٩ یاری دا ساڵانێکی دوورودرێژە کە باشترین گۆڵکاری جیھان دێتە ئەژمار.

«کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ» باشترین یاریزانی جیھان لە پێنج خولی جۆربەجۆردا، مەودایەکی وای ھەتا گەییشتن بە ١٠٩گۆڵەکەی «عەلی دایی» نییەو تەنانەت بۆشی ھەیە ھەتا چەند ڕۆژی دیکە ئەم ڕوو بدات.

تیپی نیشتیمانیی پۆرتۆگاڵ دەبێ سارییەکانی خۆی بۆ گەییشتن بە مۆندیاڵی ٢٠٢٢ دەست پێ بکات.  ئەم تیپە بەڕیز بەرامبەر بە «ئازەربایجان»، «سیربێستان» و «لۆکزامبۆرگ» یاری دەکات.ئەم سێ یارییەش دەبێ لە ئەمشەوەوە واتە چوارشەممە لە سەر پێنج شەممە و ھەروەھا شەممەو سێ شەممەی داھاتوو ئەنجام بگرێت.

«کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ» ئەگەر بتوانێت لەم سێ یارییەدا حەوت گۆڵ تۆمار کات، ئەوسا دەتوانێ خۆی بگەیەنێتە ژمارەی ١٠٩ گۆڵی تۆمار کردوو کە بەمجۆرە لەگەڵ «عەلی دایی» پاڵەوانی تۆپی پێی ئێران یەکسان دەبێ. 

سەرپەیڤ