ئادار 27, 2021 00:23 Asia/Tehran
  • پەڕتووکی

کتێبی "ڕێنڤیس و ڕێزمان؛ فێرکاری نووسینی و ڕێزمانی کوردی کورمانجی" لە نووسین و وەرگێڕانی بەرات قەوی ئەندام چاپ کرا.

بە پێی هەواڵی مێهر، ئەم کتێبە لە 348 لاپەڕە و لە لایەن بڵاوگەی بیژەن یورد لە پارێزگای خوراسانی باکوور بڵاو کرایەوە.

بەشێک لەم کتێبە نووسراوەتەوە و بەشێکی وەرگێڕانە و هەوڵ دراوە بە شێوازێکی پۆلێن بەندی کراو و هەنگاو بە هەنگاو بڕواتە پێشەوە. بۆ ڕاڤە و شەرحی بابەتەکان لە هەموو کتێب و سەرچاوەکان کەڵک وەرگیراوە.

بۆ وێنە نووسەر لە کتێبە فێرکارییەکانی سامی تان، باهۆز باران، ئیبراهیم سەیدۆ ئایدۆغان، باران رزگار، چەتین تاش و میکائیل بلبل کەڵکی وەرگرتووە.

لە بەشی سەرەتایی کتێبەکەدا تایبەتمەندییەکانی زمانی زارەکی و نازارەکی شی کراوەتەوە و پاش بەشی سەرەتایی، یاسای گشتیی زمان بە شێوەی پۆلێن بەندی کراو پێشکەش کراوە.

"بێستون" و "ب زمانەکی دن" لە بەرهەمەکانی دیکەی نووسەر لە بواری وەرگێڕان دایە.

سەرپەیڤ