راکەرێکی بۆکانی پشکی جامێکی نێودەوڵەتیی مسۆگەر کرد
کیانووش یاسی کەندی راکەری بۆکانی بە وەدەسھێنانی پلەی یەکەمی پێشبڕکێکانی راکردن و مەیدانی مەشھەد، پشکی پێشبڕکێ نێودەوڵەتیەکانی جامی ئیمام رەزای وەدەست ھێنا .
سلێمان سەوارە سەرپەرستی ئیدارەی وەرزش و لاوانی بۆکان وێڕای راگەیاندنی ئەم ھەواڵە بە ھەواڵدەریی ئیرنا گوتیشی ئەم وەرزشکارە مەودای 60 میتریی لە ماوەی 6.8 چرکەدا بڕی و پلەیی یەکەمی پێشبڕکێکانی ئاستی وڵاتی بەدەستھێنا .
وتیشی : بەڕێوەچوونی پێشبڕکێکانی مەشھەد وەک بەدەستھێنانی پشکی ئۆلەمپیکیش دێتە حیساب و وەرزشکارانی ئێرانی بۆ گەیشتن بە تۆکیۆ رکابەری دەکەن .
پێشبڕکێ نێودەوڵەتیەکانی جامی ئیمام رەزا لە 18 تا 25 ی خاکەلێوە لە یاریگەی ئیمام رەزای مەشھەد بەڕێوەدەچێت .
11 وڵاتی عێراق ، عوممان ، قەتەر ، ھیندستان ، پاکستان ، ئەفغانستان ، قرقیرستان و ئەرمەنستان ئامادەیی خۆیان بۆ بەشداری کردن لەو پێشبڕکێیانەدا راگەیاندووە .