ئادار 30, 2021 15:18 Asia/Tehran
  • درەوشانەوەی فیلمی ئێرانیی «گۆڕھەڵقەن» لە دوو فستیڤاڵی ئەمریکی

فیلمی سینەمایی ئێرانیی «گۆڕھەڵقەن» لە فستیڤاڵەکانی «فارگۆ»و « پراسپکتۆر» خەڵاتی وەرگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، فیلمی سینەمایی «گۆڕھەڵقەن» لە دەرھێنانی « کازم مەلایی» و ئامادەکردنی «سینا سەعیدیان» لە بیست و دووھەمین بەشداریی نێونەتەوەیی خۆی دا دیپلۆمی شانازیی باشترین فیلمی سینەمایی لە بیست و یەکەمین فستیڤاڵی فیلمی «فارگۆ» وەرگرت.

فستیڤاڵی نێونەتەوەیی «فارگۆ» ھەموو ساڵێک لە بەشەکانی سینەمایی، کورتەفیلم، بە ڵگەفیام، ئەزمونی، ئەنیمەیشێن و فیلمگەلی خوێندکاری بەڕێوە دەچێت. فیلمی سینەمایی «گۆڕھەڵقەن» مانگی ڕابردووش توانی خەڵاتی باشترین فیلمی سینەمایی لە پێنجەمین فستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی «پراسپکتۆر» لە ئەمریکا مسۆگەر کات.

«گۆڕ ھەڵقەن» بەسەرھاتی ئافرەتێکە بە ناوی «سودە شەریف زادەگان» کە «ویشکا ئاسایش» ڕۆڵەکەی دەگێڕێت،«سودە» ڕێک بەرلە ھاوسەرگیریی دووبارەی لەژیانی تاکەکەسیی خۆی دا توشی تەنگژەیەکی قورس دەبێت.

بیست و یەکەمین فستیڤاڵی فیلمی «فارگۆ» ١٨ ھەتا ٢٨ی مارس (١٢ی ڕەشەمەی ٩٩ ھەتا ٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٠» لە شاری «فارگۆ»ی ویلایەتی داکوتای باکووریی ئەمریکا بەرپا کراوە.

 

سەرپەیڤ