موحەممەد سەلاح: ڕیئاڵ تیپەکەی جاران نییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i394719-موحەممەد_سەلاح_ڕیئاڵ_تیپەکەی_جاران_نییە
ئەستێرە میسرییەکەی یانەی «لیڤەرپوڵ» لە سەروبەندی کێبەرکێی ھەستیاری ئەم تیپە لەگەڵ «ڕێئاڵ مەدرید» وتی: ھەرچییەک بووە تەواو بووەو ئێمە لە ئێستادا یارییەکی جیاوازمان لەگەڵ «ڕیئاڵ» دا دەبێت، ئەوانە ئاڵوگۆڕی گرینگیان لە پێکھاتەکەی خۆیاندا کرد و ئیدی تیپەکەی جاران نەماوەو «لیڤەرپوڵ»یش بە ئامانجی بردنەوە دەچێتە مەیدان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 30, 2021 12:28 Asia/Tehran
  • موحەممەد سەلاح: ڕیئاڵ تیپەکەی جاران نییە

ئەستێرە میسرییەکەی یانەی «لیڤەرپوڵ» لە سەروبەندی کێبەرکێی ھەستیاری ئەم تیپە لەگەڵ «ڕێئاڵ مەدرید» وتی: ھەرچییەک بووە تەواو بووەو ئێمە لە ئێستادا یارییەکی جیاوازمان لەگەڵ «ڕیئاڵ» دا دەبێت، ئەوانە ئاڵوگۆڕی گرینگیان لە پێکھاتەکەی خۆیاندا کرد و ئیدی تیپەکەی جاران نەماوەو «لیڤەرپوڵ»یش بە ئامانجی بردنەوە دەچێتە مەیدان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،«موحەممەد سەلاح» بەرلە کێبەرکێ ھەستیارەکەی تیپەکەی لەگەڵ «ڕیئاڵ مەدرید» لە ھەڵبژاردەی یانەپاڵەوانەکانی ئەورووپا وتی: یاریزانانی ھەرددوو تیپەکە لەم یارییەدا ھەوڵ دەدەن، «ڕیئاڵ مەدرید» یاریزانێکی گەورەی وەک «ڕۆناڵدۆ»ی لە کیس داوەو ئێمەش بە نیازی سەرکەوتن بەد سەر ئەم تیپەداین لە یارییەکانی پێش کۆتایی ئەورووپادا.

وتیشی: «لیڤەرپوڵ» لە نێو ھەشت تیپە ھەڵکەوتەکەی ئەم کێبەرکێیانەدایەو ئیدی فەرقی نییە بۆ کامە تیپ بچێتە مەیدانەوە، لێرەدا باشترین تیپەکان ئامادەن و پشک ھاویشتنەکەش گرینگایەتییەکی ئەوتۆی نەبووە.

جێگای ئاماژەیە، تیپەکانی «ڕیاڵ مەدرید»ی ئسپانیا و «لیڤەرپوڵ»ی ئینگەلتەرا لە قۆناغی پێش کۆتایی ھەڵبژاردەی یانەپاڵەوانەکانی ئەورووپا سێ شەممە ١٧ی خاکەلێوە بۆ یەکتر دەچنە مەیدانەوە.